بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی بڕیارەکە کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی کارەبا بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبای لە رۆژی 8ی نیسانەوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share