لە دوو رووداوی جیادا نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوان لە سنووری سلێمانی سووتان

لە دوو رووداوی جیادا لە ناحیەی خەلەکان و مێرگەپان نزیکەی150  دۆنم پوش و پاوان سووتان و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانیان دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ”بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری مێرگەپان لە گوندی سێکانیانی شەهید، نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و چەندین داری سروشتی زیانیان پێ گەیشت”.

لە بارەی هۆکاری ئاگرەکەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، ”گومان دەکرێت بەهۆی پاشماوەی گەشتیارەکانی سنوورەکەوە بوبێت و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە”.

لە رووداوێکی دیکەدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ”بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە رۆژئاوای ناحیەی خەلەکان لە گردی بیرێ، نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان و وەردی گەنم و چەندین داری سروشتی سووتان و دوو رەز و باخی هاووڵاتییانیش زیانیان پێگەیشت”.

دەشڵێت، ”گومان دەکرێت هۆکاری ئاگرەکە بەمەبەست بوبێت و بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

تەكنیكێك ئوم کەلسومی گەڕاندەوە سەر ستەیج

بابەتی دواتر

پشکنینێکی سادە پێتدەڵێت کە ئاوی پێویست دەخۆیتەوە یان نا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share