پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی دەستپێكرد.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە .