کوشتارگەی سلێمانی: لە جەژندا زیاتر لە 105 تۆن گۆشت رادەستی هاوڵاتییان کراوەتەوە و سێ تۆنیش رەتکراوەتەوە

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڕی ئەو گۆشتە تەندروستەی بڵاوکردەوە کە بۆ قوربانیکردن دراوەتەوە بە هاوڵاتییان و ئەو بڕە گۆشتەشی کە بەهۆی ناتەندروستییەوە رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوی کوشتارگەی سلێمانیدا هاتووە، لەچوار رۆژی جەژندا 105 تۆن و 350 کیلۆگرام گۆشت رادەستی هاووڵاتیان کراوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو بوون بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی قوربانیکردن”.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە نزیکەی سێ تۆن گۆشت رەتکراوەتەوە کە لەڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە و هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان بوون کە بەشی زۆریان نەخۆشیی مشەخۆری و بەکتریا و ژەهراویبوون بوون.

نزیکەی 50 ئاژەڵ بەزیندوویی رەتکراونەتەوە کە هەڵگری مشەخۆری دەرەکی (گەنە) بوون گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسی نەیرۆ بوون کە هۆکاری نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە.

کوشتارگەی سلێمانی رۆژانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە کراوەیە و لە رووی بەرهەمەوە کوشتارگەی سلێمانی پێشەنگە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوتی مانگی حوزەیران زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی شەکری دەستکردی لە ریزبەندیی ماددە شێرپەنجەییەکان دانا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share