لیژنەی باڵای كۆرۆنا ڕۆژی چوارشەممە تایبەت بە پڕۆسەی خوێندن كۆدەبێتەوە

وەزارەتی پەروەردە پلانی پێشنیاركراوی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پەسەندكرد و بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ڕۆژی چوارشەممە لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا دەخرێتەڕوو.

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم بە سەرپەرشتی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە لە كۆبوونەوەكەدا پلانی پێشنیاركراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی 2020-2021 بە کۆی دەنگ پەسەندکرا.

ڕونیشیكردووەتەوە، بڕیاروایە پلانەكە ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی بریاردان لەسەری لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەشبکرێت.

پێنجشەممەی ڕابردوو 7ی كانونی دووەم جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێت، هەروەها قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی – ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن.

ئاشكراشیكرد، دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی و، پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا ڕۆژی (2021/1/16) ڕادەگیرێت.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. دەستڕێژی گولە چەند قوربانییەكی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

"لە 2040دا خواست لەسەر گازی سروشتی بە ڕێژەی 24% زیاد دەكات"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share