بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەكانی هەرێم دیاریكرا

بە فەرمانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ئاسایشی هەرێم عەقیدی ئاسایش “جەلال چاوشین”، بە بەڕێوەبەری بازگەكانی هەرێم دەستنیشانكرا.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بە نووسراوی فەرمی و بە فەرمانی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، عەقیدی ئاسایش (جەلال فەرەج كەریم) ناسراو بە (جەلال چاوشینی ئاسایش) بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازگەكانی هەرێم دەستنیشانكراوە.

عەقید جەلال چاوشین، لە ساڵی 1986 بووە بە پێشمەرگە لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە ساڵی 1998ەوە لەناو هێزەكانی ئاسایش كاردەكات و پلەكانی سەربازی بڕیووە، پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە بەرپرسی بەشی جووڵانی ئاسایشی سلێمانی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
Total
0
Share