چەمچەماڵ.. دەستڕێژی گولە چەند قوربانییەكی لێکەوتەوە

بەهۆی شەڕەتەقەوە، کەسێک لە چەمچەماڵ كوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، شەڕەكە ئەمشەو 11ی كانونی دووەم لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە ناو قەزای چەمچەماڵ ڕویداوە، دوای تەقەكردنەكان، کەسێک كوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون.

لەو بارەیەوە، نەقیب- سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “سێ كەس پێكەوەبوون، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ بەلایاندا تێپەڕیوە و شۆفێرەكە تەقەی لێكردوون، بەهۆیەوە كەسێكیان كوژراوە و دووانەكەی تر برینداربوون.”

وتیشی، “شۆفێرەكە كێشەی لەگەڵ كوژراوەكەدا هەبووە، بەڵام بەهۆی تەقەكردنییەوە دوو كەسەكەی تریش برینداربوون.”

“هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان، گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەیەوە دەستپێكردووە.” وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەی بە ئێستا ڕاگەیاند.

دیمەنێك لە ڕوداوەكە
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەداتەوە

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، بابه‌تێكی ناڕاستی لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین…
Total
0
Share