پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدیی (چوارشەممەی سوور)ەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، لەپێناو ئەو رۆڵەی كە ئێزدییەكان لە گشت كایە ژیارییەكانی كوردستان و لە خەباتی سیاسیی دژ بە دوژمنان و داگیركەران هەیانبووە و چەندین سەركردەو فەرماندەیان لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شۆڕشی نوێدا بە دەستی خۆفرۆشان شەهیدبوون، بۆ سڕینەوەی ئازار و مەینەتیەكانی كەلە ئابی2014دا بە پیلانێكی هاوبەشی ئیقلیمی و خاكفرۆشانی ناوخۆیی لە شەنگال و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا بەسەریانهێنرا،لەم بۆنەیەدا جارێكی تر تەئكید لە پشتیوانی و پشتگیری گشت هەوڵێك دەكەینەوە بۆ گێرانەوەی مافە زەوتكراوەكانی ئێزدییەكان و نیشتەجێكردنەوەی ئاوارەكان لەسەر زێدی خۆیان تاكو چیتر وەك كارتێك بۆ مەرامی لایەنێك بەكارنەهێنرێن.

لەكۆتاییدا هیوادارین بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی شەنگال و دەوروبەری كە تاكو ئێستا 12 وڵات بەڕەسمی ناساندوویانە، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیشەوە بناسرێت و زیانلێكەوتووان و كەسوكاری قوربانییەكان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەری گشتیی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاربوون. وەزارەتەکە ئاماژەی…
Total
0
Share