“لە 2040دا خواست لەسەر گازی سروشتی بە ڕێژەی 24% زیاد دەكات”

كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاری ئاشكرایكردووە، بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی جیهان لە ساڵی 2020دا بە ڕێژەی 3.6% دابەزیوە.

كۆمپانیای “ڕیستارد ئێنەرجی” تایبەت بە ڕاوێژكاری لە بواری وزەدا ئەمرۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، لە جیهاندا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بە ڕێژەی 3.6% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەو كۆمپانیا ڕاوێژكارییە هۆكاری دابەزینی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە جیهاندا زیان بە خواست لەسەر گاز گەیشتووە.

داتاكانی كۆمپانیای ڕیستاد ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەرهەمهێنان لە كەرتی گازی سروشتیدا لەو ساڵە، پاشەكشێی كردووە بۆ 3 تریلیۆن و 918 ملیار مەتر چوارگۆشە لە جیهاندا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خواست لەسەر گازی سروشتی لە جیهاندا بە ڕێژەی 2.5% دابەزیووە.

ئەو كۆمپانیای ڕاوێژكارییە پێشبینییەكانی خۆی بۆ ساڵی 2040 بڵاوكردووەتەوە بۆ كەرتی گازی سروشتی.

ڕایگەیاندووە، “پێشبینی دەكەین بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە ساڵی 2040دا گەشە بكات لە جیهاندا بە ڕێژەی 24%”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای كۆرۆنا ڕۆژی چوارشەممە تایبەت بە پڕۆسەی خوێندن كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: پێویستە ترەمپ لە پۆستەكەی لاببرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share