بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره له هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە، تاوه‌كو 21/7/2024 عومره به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه.
لە پەیامەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئەوەش هاتووە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روارە ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بکات، ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمارده‌كرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ پلانێکی نوێی داڕشتووە بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی عومرە له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
جەختیشدەکاتەوە، هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومرە تاوه‌كو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێنه‌كرێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه ریكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومره بكات پێش به‌رواری 21/7/2024 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش رێكلامی كردبێت پێویسته ده‌ستبه‌جێ ریكلامه‌كان رابگرێت به پێچه‌وانه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.