كەركوك.. بەهۆی یاریی ئاگرینەوە مۆڵێك گڕیگرت

كەمێك لەمەوبەر، باڵاخانەی “پلازا مۆڵ” لە شاری كەركوك گڕیگرت.

مۆڵەكە دەكەوێتە شەقامی “ڕێگای بەغداد” و نزیك بە پارێزگای كەركوك-ـە. هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە، بەكارهێنانی یاریی ئاگرینە بەهۆی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵەوە، لەپڕ پریشكی ئاگر بەر كەرەستەكانی قاتی سەرەوەی مۆڵەكە كەوتووە و ئاگری لە شوێنەكە بەرداوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی “تۆڕی میدیایی ئێستا” ئاگركەوتنەوەكە تەنها زیانی مادی لێكەوتووەتەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی كەركوك لە شوێنی ڕوداوەكەن و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: داوادەکەم هاوڵاتییان تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی. ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای…
Total
0
Share