دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی تەمووزی ئەمساڵدا خانەنشین بوون.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی دەستەکەیان ئەوەیە لە زووترین کاتی بەردەستەدا خانەشینان کاتێک لە ئەرک و خزمەتەوە خانەنشین دەبن، پاداشتەکانیان وەربگرن و 48 کاتژمێر تێپەڕنەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانە 4711 خانەنشین بووە کە پاداشتی خزمەتیان بۆ تەرخانکراوە و ئاگادارینامەیان بۆ چووە بۆ ئەوەی بچنە بانکەکان یاخود ئامێرەکانی وەرگرتنی پارە بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رادەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share