لە پارێزگایەكی دیكەی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی كرایە پشوو

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی لە بەغداد كراوەتە پشووی فەرمی، دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگارەكانی دیكە پشوو لە دامودەزگاكانی حكومەت ڕابگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی بڕیاریانداوە سبەی پێنجشەممە لە بەغداد بكەنە پشوو به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ 50 پله‌ی سیلیزی.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پارێزگاره‌كانی دیكە ده‌سه‌ڵاتی ئەوەیان پێدراوە، بتوانن سبەی پشوو ڕابگەیەنن،‌ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

پێشتریش، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەی دەوامی فەرمانبەران كەمبكاتەوە بۆ كاتژمێر 12:00 و هەروەها لە ‌ پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، دیوانیە و به‌سڕه‌، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌، سبەی كرایە‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان جگه‌ له ‌دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

بابەتی پێشتر

لە بەنزینخانەیەكی كەركوك شۆفێرێك بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم لەسەر بوونی بارەگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share