پەیامی مەزڵوم عەبدی پاش راگەیاندنی ئاگربەست

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پاش ئاگربەست رایگەیاند، “ئەم شـ.ـەڕە بەسەر ئێمەدا سەپێندرا، هەرچەندە ویستمان هـ.ـێرشەکان بوەستێنین، بەڵام چەند لایەنێک پلانیان بۆ ئەو هـ.ـێرشانە دانابوو.”

ئاماژەی بەوەشدا، “بۆ ئەوەی ئەم شـ.ـەڕە نەبێتە شـ.ـەڕێکی ناوخۆی گەورە و لەپێناو پاراستی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی، بڕیاریمان دا لە رەققە و دێرەزوور بکشێینەوە و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژووبکەین.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا، ” باوەڕم وایە گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە هەڵوێستمان تێدەگەن و پشتیوانمان دەکەن.”

فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، “توانیمان پارێزگاری لە دەستکەوت و مافی گەلی خۆمان بکەین؛ ئەمە تێکۆشانێکی درێژخایەنە، ئێمە لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین، باوەڕم وایە کە سەردەکەوین.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share