هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی تابلۆی نوێوە ڕوونكردنەوە دەدات

هاتوچۆی سلێمانی مەرجی پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات و دەڵێت، بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتییان ژمارەی ئەفسەر و كارمەندانی بەشی تۆمار زیاددەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لەئێستادا قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەکانی هاتوچۆ و لە نێوانیشیاندا بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەهۆی سیستمی پێدانی تابلۆی ستانداری یەکگرتووی نوێ بەدیدەكرێت.

دەشڵێت، لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ژمارە 2ی ساڵی 2022 سەبارەت بە پرسی تابلۆی نوێ هاتووە “تا کۆتاییهاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل شۆفێر یاخود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەرپشککراوە لە گۆڕینی تابلۆ نوێیەکە” واتا گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ زۆرەملێ نیە بۆ ئەوانەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەرنەچووە یاخود کرداری بەناوکردن (تحویل) ناکەن.

ڕوونیشیدەكاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەفسەر و كارمەندانیان هەموو توانایەكیان خستۆتەكار بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاوڵاتییان، ژمارەیەك زۆر هاوڵاتی بەر لە دەستپێكردنی دەوام نۆرە دەبەستن، سەرەڕای ئەوەی نە ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەرچووە، نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە کە ئەمەش بۆتە مایەی دروستکردنی قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد لەسەر بەڕێوەبەرایەتییان و ئەو هاوڵاتیانەی بە فیعلی و یاسایی پێویستیان بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیانە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەشدەدات، بە زووترین کات ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابیندەکەن، بە تایبەتی بۆ بەشی تۆمار و پشکنین و گۆڕینی تابلۆ و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان ڕاییدەكەن.

بابەتی پێشتر

ئەو كەسەی شەوی ڕابردوو تەقەی لێكرا و برینداربوو گیانيلەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرۆکی یوێفا: ڕیاڵ مەدرید پشیلەی حەوت ڕۆحە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share