وەزارەتی شارەوانی بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیاردەدات

وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پابەندە بە رێكار و یاسا و رێنماییەكان بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت،  بۆ رای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنین كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پابەندە بە رێكار و یاسا و رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەوەی لەڕووی یاسا و رێكارەكانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت كاری پێویستیان لەسەر كراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.

ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە.

باس لەوەش دەکات، زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14هەزار فەرمانبەر زیاترە و ویستراوە کە باشترین وردەکاری تێدا بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێلنەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیە نییە کە هەیانە، دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرانە یەکناگرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

پەكەكە: ئێمە بازاڕەكانمان نەسووتاندوە بەڵكو هێرشەكان لەلایەن میت و پاراستن ئەنجامدراون

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share