دەنگی ‘دەم پارتی’ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان زیادیکردووە

بە گوێرەی ئامارەکانی هەڵبژاردن کە لەلایەن دوو گەورە ئاژانسی تورکییەوە بڵاوکراونەتەوە، دەنگی پارتی دەم لەم هەڵبژاردنەدا زیادیکردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ساڵی 2019، کە ئەو کات لە ژێر ناوی هەدەپە بەشداریی هەڵبژاردنیان کرد.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی تا ئێستا و 99.82%ی دەنگەکانن، پارتە کوردییەکەی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە لە ژێر ناوی “پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان” یاخود کورتکراوەکەی کە ‘دەم پارتی’یە، بەشداری هەڵبژاردنیان کرد و توانیان %5.68ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، کە ئەوەش ئامارێکی نوێیە و بەرزبوونەوەی دەنگی ئەوانە بەراورد بە هەردوو هەڵبژاردنی ساڵی 2019 کە 4.2%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و هەڵبژاردنی ساڵی 2014 کە ئەوکات، 3.5%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

پارتی دەم لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێناوە، بە بردنەوەی 82 شارەوانیی لەوانە، سێ گەورەشارەوانی لە تورکیا لە کۆی 30 گەورەشارەوانی و حەوت شار و 65 قەزا و حەوت ناحیە.

لەناو شارە براوەکانی پارتی دەم-دا، شارەکانی جولەمێرگ و دێرسیم و وان و ئامەد و مووش و ئیدیر و سێرت و باتمان و ماردین و ئاگری هەن.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كێیە؟

بابەتی دواتر

نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share