بریارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی نەمسا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، “سبه‌ى سێشه‌ممه سەرۆکی هەرێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن”.