سەربازگەی زیلکانی تورکیا بۆردومان کرا

 

کەمێک بەرلە ئێستا سێ مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی زیلکانی تورکیا سەر بە قەزای شێخان کرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو سەربازگەی زیلکانی تورکیا لە ناحیەی زیلکانی سەربە قەزای شێخان بە سێ مووشەک بۆردومان کرا.

بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سەربازگەکە لە نزیک گوندەکانی دەوروبەر کەوتوونەتەخوارەوە.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە نییە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی دوکان: ئەو بەشە بەنزینەی هاتووەتە شارەکە کوالێتیی خراپ بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share