لە سلێمانی دەرفەتی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی پێنج هەلی كاری بەشێوەی گرێبەست راگەیاند و جەختیشدەكاتەوە، ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان سیڤییەكانیان بنێرن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی پێنج هەلی كاری راگەیاند بۆ وەرگرتنی كارمەندی بەشی پەیوەندییەكان، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، یاسا، ئای تی) و مەرجەكانی بڵاوكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەركەس خوازیارە دەتوانێت تاوەكو كاتژمێر 10:00ـی پێشنیوەڕۆ رۆژی 2- 7- 2024 لە رێگای ئیمەیلی [email protected] سیڤییەكەی پێشكەشبكات.

هەلی كار و مەرجەكان ئەمانەن:

یەكەم: جۆری كار: كارمەندی بەشی پەیوەندییەكان

شوێنی كار: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

بەش: بەشی پەیوەندییەكان (نێودەوڵەتییەكان)

كاتی كاركردن: 8:50 بۆ 2:00ـی پاشنیوەڕۆ و بەپێی پێویست

مەرجەكان:

دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، زمان یان هەربەشێكی پەیوەندیدار بە كارەكەوە بێت.

ئەزموونی كاركردنی سێ ساڵ زیاتری هەبێت.

توانای قسەكردن و وەرگێڕانی راستەوخۆ و نووسینی هەبێت

زمانی كوردی و ئینگلیزی زۆر باش بێت و شارەزایی لە زمانی عەرەبی دەرفەتی وەرگرتن زیاددەكات

بەپێی پێویست توانای گەشتكردنی هەبێت بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

شارەزایی لە مایكرۆسۆفت ئۆفیس هەبێت بەتایبەتی وۆرد.

دووەم: جۆری كار: كارمەندی بەشی ژمێریاری

شوێنی كار: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

بەش: بەشی ژمێریاری

كاتی كاركردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاشنیوەڕۆ

مەرجەكان:

دەرچووی بەشی ژمێریاری بێت و هەڵگری ناسنامەی سەندیكای ژمێریاران بێت.

ئەزموونی كاركردنی سێ ساڵ زیاتری هەبێت لە ژمێریاریدا.

زمانی كوردی بزانێت + عەرەبی یان ئینگلیزی ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.

شارەزایی و توانای كاركردنی هەبێت لەسەر سیستمی ئەلیكترۆنی ژمێریاری.

شارەزایی لە مایكرۆسۆفت ئۆفیس هەبێت بەتایبەتی ئێكسڵ.

سێیەم: جۆری كار: پارێزەر

شوێنی كار: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

بەش: یاسا

كاتی كاركردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاشنیوەڕۆ

مەرجەكان:

بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە یاسا لە زانكۆیەكی باوەڕپێكراو و بڕوانامەی ماستەر یان بڕوانامەی یاسایی دەرفەتی وەرگرتن زیاددەكات.

بەلایەنی كەمەوە سێ ساڵ ئەزموونی یاسایی پەیوەندیدارهەبێت، باشترە لە یاسای رێخراوەكان، كار، یان بازرگانی…هتد

هەڵگری ناسنامەی سەندیكای پارێزەران بێت.

شارەزایی لە زمانی كوردی و عەرەبیدا هەبێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزیدا دەرفەتی وەرگرتن زیاددەكات

چوارەم: جۆری كار: كارمەندی ئای تی

شوێنی كار: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

بەش: IT

كاتی كاركردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاشنیوەڕۆ و بەپێی پێویست

مەرجەكان:

بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە بەشی ئای تی یان بەشی پەیوەندیدار بە كارەكەوە هەبێت.

شارەزای تەواوی لە نێتوۆرك و هاردوێر و سۆفتوێردا هەبێت.

شارەزایی لە مایكرۆسۆفت ئۆفیس و سكوێڵ سێرڤەر و ویندۆوس سێرڤەردا هەبێت.

پێنجەم: جۆری كار: كارمەندی بەشی راگەیاندن

شوێنی كار: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلیمانی

بەش: راگەیاندن

كاتی كاركردن : 8:50 بۆ 2:00ـی پاشنیوەڕۆ و بەپێی پێویست

مەرجەكان:

بڕوانامەی دبلۆم یان بەكالۆریۆس لە بەشی راگەیاندن یان بەشی پەیوەندیدار بە كارەكەوە هەبێت

شارەزایی لە زمانی كوردی ‌هەبێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبیدا دەرفەتی وەرگرتن زیاددەكات

شارەزای لە بەرنامەكانی ئەدۆب و فۆتۆ و ڤیدێۆ ئیدیتینگ هەبێت و پێشتر كاری تێدا كردبێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی ئەو وەزارەتانە دیاریدەکات کە زۆرترین خەرجییان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share