وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین سبەی دووشەممە پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین سبەی دووشەممە 1ی تەمموز پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی دەرگای بانك بەڕووی هاوڵاتییان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بەمەبەستی رێكخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: راکان جبوری بەردەوامە لە کارکردن وەک پارێزگاری کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، وێڕای نەمانی دەسەڵاتەکانی وەک پارێزگاری کەرکوک راکان جبوری بەردەوامە لە واژۆکردنی نووسراوی رەسمی…
Total
0
Share