کۆمسیۆن دەرگای دامەزراندنی کردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بکاتەوە و تۆمارکردنی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی پێشتر کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەکانیان هەبووە دەستپێبکاتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی لە رابردوودا دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی دیکە دەرفەتیان بۆ رەخساوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لە 4 ی تەمموزەوە تا 23 ی تەمموز فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسانەی لە رابردوودا کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە تا 10 ی تەمموز سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ تۆمارکردنەوەی پەنجەمۆرەکانیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بەرپرسانی چەمچەماڵ: بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن

بابەتی دواتر

حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، رێگەی سەرەكیی بیارە – تەوێڵە گیراوە. لە ئاگادارینامەیەكدا…
Total
0
Share