هێزی كۆماندۆی كوردستان ڕوونكردنەوەی هەیە

هێزەكانی كۆماندۆ هەواڵی “چەند پەیجێكی سێبەر” بەدرۆدەخاتەوە، گوایە لە ‏خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی خوێندكاراندا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، كۆماندۆ ‏هەواڵەكە ڕەتدەكاتەوە و دووپاتیدەكاتەوە، “بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان دروستبووین و ‏ئامانجمان پاراستنی خەڵكی كوردستانە”.‏

ئەمڕۆ “چەند پەیجێكی سێبەر” وایانبڵاوكردەوە، كە هێزی كۆماندۆ خراونەتە حاڵەتی ‏ئامادەباشییەوە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاوی خۆپیشاندانی خوێندكاران، بەڵام هێزی كۆماندۆ ‏ڕەتیدەكاتەوە خرابێتنە ئامادەباشییەوە.‏

لە ڕوونكردنەوەكەی كۆماندۆدا هاتووە، “سەرجەم ئەو هەواڵانەی لە پەیچە سێبەرەکانەوە ‏بەناوی کۆماندۆ بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە، کۆماندۆ لە سەرەتای دروستبوونییەوە ‏بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کاریکردووە و قوربانیشی داوە”.‏

‏”بەم جۆرە هەواڵانە کۆماندۆی کوردستان ناشیرین نابێت، ئامانجمان ڕوونە، پاراستنی ‏خەڵکی کوردستان ئەرکی ئێمەیە”، لە ڕوونكردنەوەكەی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا ‏هاتووە.‏

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا: لەگەڵ بیلاڕوسیا هەوڵی گەڕاندنەوەی كۆچبەران دەدەین

بابەتی دواتر

بەهۆی پیسبوونی هەواوە ماوەی هەفتەیەك نیودەلهی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share