ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران راگەیەنرا و بەپێی ئەو ئەنجامانە هەڵبژاردن و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئێران دەكەوێتە گەڕی دووەم.
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران بەیانیی دوێنێ هەینی دەستیپێكرد و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، بەپێی راگەیەنراوەكان رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا نزیكەی 40% بووە.
لەو رێژەیە مەسعود پزیشكیان نزیكەی 42.6%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلی نزیكەی 38.8%ی دەنگەكانی بۆ خۆی بردووە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، رێژەكان بە نزیكەیین و رەسمی نین، دواتر ژمارە و ئاماری ورد لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بە رەزامەندیی ئەنجومەنی پارێزەرانی دەستوور بڵاودەكرێنەوە.
ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو ئەنجامانە بێت هەڵبژاردنەكە دەچێتە گەڕی دووەم.
لەسەر بنەمای دەنگەكانیش هەڵبژاردنی گەڕی دووەم لەنێوان مەسعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی لە 5ی تەمموزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.