تورکیا..باوکێک کۆتایی بە ژیانی سێ منداڵیی هێنا

ئەمڕۆ لە شاری ئیستانبوڵ باوکێک کۆتایی بە ژیانی سێ منداڵی خۆی هێنا و دواتر خۆشی کوشت.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، “لە یەکێک لە یەکە نیشتەجێبوونەکانی شاری ئیستانبوڵ باوکێک سێ منداڵی خۆی هەڵواسییوە و خنکاندوونی دواتریش بەهەمان رێکە کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “رووداوەکە لەدوای ئەوە روویداوە دایکی منداڵەکان ماڵەکەی بەجێهێشتووە، لە دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەکەوە پۆلیس ئاگادارکراونەتەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە”.

ئاشکراشیانکردووە، “ئەو دوو هاوسەرە لەمێژبووە کێشەی خێزانییان هەبووە، پێشبینیدەکرێت رووداوەکەش بەو هۆکارەوە روویدابێت”.

 

بابەتی پێشتر

وردەکاریی رێکەوتنی نێوان فەرەنسا و عێراق ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

دیزاینەری عەزییەکەی جۆرجینا: ویستمان رێزی کلتوری عەرەبی بگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share