ڕوسیا بەردەوامە لە گەڕاندنەوەی “منداڵە ڕوسییەكانی داعش” بۆ وڵاتەكەی

شاندێكی فەرمیی ڕوسی گەیشتووەتە ڕۆژئاوای كوردستان، بە مەبەستی گەڕانەوەی دەیان منداڵی دیكەی بە ڕەگەز ڕوسی كە باوانیان چەكداری داعش بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی خۆبەڕێوبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان، شاندێكی فەرمیی ڕوسی بە سەرۆكایەتیی ئانا كۆزنتسوفا، سەرۆكی كۆمسیۆنی مافی منداڵان لە سەرۆكایەتیی ڕوسیا گەیشتووەتە قامیشلۆ.

ئەوەش ئاشكراكراوە، مەبەستی گەیشتنی ئەو شاندە ڕوسییە گەڕاندنەوەی 35 منداڵە، كە باوانیان ڕوسی بوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 3ی ئازار ئانا كۆزنیتسۆفا ڕایگەیاند، “لە دەستپێكی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا، بە شەش گەشتی جیاواز 145 منداڵی ڕوسیمان لە سوریا و عێراقەوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەرنامەی گەڕاندنەوەی منداڵە ڕوسییەكان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ حكومەتەكانی سوریا و عێراق”.

سەبارەت بە ژمارەی منداڵە سورییەكانی لەو دوو وڵاتە ماونەتەوە، ئەندامەكەی كۆمسیۆنە ڕوسییەكە ئاشكرایكردووە، بە دیاریكراوی نازانن چەند منداڵ ماوەتەوە، بەڵام ئامادەكارییان كردووە بۆ گەڕاندنەوەی 105 منداڵی دیكە.

مەبەست لە منداڵە ڕوسیییەكانی نێو سوریا و عێراق، ئەو منداڵانانەن كە دایكیان هاوژینی چەكدارانی داعش بوون، یان بە پێچەوانەوە باوكیان چەكداری داعش بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share