بڕەپارەیەک بۆ هەڵەبجە خەرجکرا

گوژمەی زیاتر لە 557 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە خەرجکرا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گوژمەی 557 ملیۆن و 480 دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا خەرجدەكرێت و هەر ئەمڕۆش گوژمەكە لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەشێوەی راستەوخۆ رادەستی سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە كرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجەی راسپارد بۆ ئەوەی بەزووترین كات دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكان بکەن و هەروەها جەختی لەسەر جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكەش بۆ شارەکە کردەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: 11 تۆمەتبار لەسەر قۆپیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی: یەکەمین خولی فێربوونی زمانی چینی لە زانکۆی سلێمانی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share