هۆشیار زێباری: پەکەکە تیرۆریستە و پشتیوانیی سوپای عێراق دەکەین

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان”پەکەکە” تیرۆریستە.

زێباری، تۆمەتباریاندەکات بە دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و خەڵکەکەی.

لە تویتەکەیدا زێباری پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکات و داوادەکات هێزەکانیان کۆنترۆڵی شەنگال بکەن.

هەروەها هۆشیار زێباری، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال بە پێویست و گرنگ دەزانێت.

پێشتر هەر لەبارەی شەنگالەوە، هۆشیار زێباری لە تویتێکی دیکەیدا کە دواتر سڕدرایەوە، پەکەکەی بە “تیرۆریست” ناوبردبوو، هەروەها وەک “پشتگیریکراو لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەی حەشدی شەعبیەوە” وەسفیکردبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share