بەهای 100 دۆلار بۆ 154 هەزار دینار دابەزی

بەهای دۆلار زۆرترین دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ئێستا 100 دۆلاری ئەمریكی لە بەغداد بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، 100 دۆلاری ئەمریكی بە 161 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئێستا بەهای 100 دۆلار لە هەولێر بەرامبەر بە 156 هەزار دینارە و لە بەغداد بۆ 154 هەزار دینار دابەزیوە.

دوێنێ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی تا نزیكەی 167 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەوەش ئەمڕۆ هەر دراوێكی جۆری 100 دۆلاری 13 هەزار دیناری لە بەهاكەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

گەر بومەلەرزە روویدا پێویستە بە خێرایی چیبكەیت؟

بابەتی دواتر

دەستەی کەشناسیی عێراق: بومەلەرزەکانی تورکیا تا ئێستا بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share