بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە هەولێر لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، “باوەڕی نەگۆڕمان بە تەبایی و پێکەوەژیانە و دەمانەوێت هەمووان پێکەوە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کار بکەین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوەری کە پێکھاتبوون لە ئەلینا ڕۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و ئێرڤن ھیکس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پرس و پێشهاتەکانەوە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی یەکێتی خستەڕوو و وتی، “لە سەرەتاوە هەوڵەکانمان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە کوردییەکان بووە، چونکە پێمانوایە یەکگوتاریی کورد لە بەغداد فاکتەری پاراستن و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی کورد و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمە”.

لەسەر ئاستی عیراقیش وتی، “دەستوور بنەمای کارکردنمانە و باوەڕی نەگۆڕمان بە تەبایی و پێکەوەژیانە و دەمانەوێت هەمووان پێکەوە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کاربکەین”.

‌‎دەربارەی پرسی نەوت و گاز لەنێوان ھەرێم و بەغداد، سەرۆکی یەکێتی ڕاشکاوانە ڕوونکردنەوەی پێشکەشی شاندی ئەمریکا کرد و وتی، “پابەندنەبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و ململانێ سیاسییەکان ھۆکاربووە بۆ ڕێکنەکەوتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هەرچەندە پێمانوابووە نابێت کێشە سیاسییەکان ببەسترێتەوە بە قوتی خەڵک و دەبێت سامانی ئەم وڵاتە لە خزمەت هەموواندا بێت. بەردەوام لە ھەوڵیشدا بووین تاوەکو کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەربکەین و تیمی یەکێتیش لە حکومەت ڕۆڵی گرنگی لەوبارەیەوە گێڕاوە”.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستمەوە. ئەرکی ئێمەیە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەربکەین و بۆ ئەمەش ڕێگە بەهیچ کەسێک نادەین دەست بۆ ماف و موڵکی گشتی ببات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاوناگیرێن

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: بەرلە هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسی: سبەینێ باراندەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكرایەوە و كەشناسی دەڵێت، “سبەینێ باراندەبارێت”. بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و…
Total
0
Share