ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: 11 تۆمەتبار لەسەر قۆپیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، 11 تۆمەتبار کە لە رێگەی (سەماعەی قۆپی)ەوە، بەنیازی قۆپیکردن بوون، دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕۆژی 26ی6ی2024 توانرا 11 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن.

باس لەوەشکراوە، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنڵاین ئامێری قۆپیکردنیان کڕیوە و ویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (240 )لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم بۆ ئەحمەد شەرع: پابەندبن بە ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریای راگەیاند، پابەندبن بە ئاگربەست…
Total
0
Share