بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كاتژمێر 9:00 ی بەیانی ئەمڕۆ لە كۆمپانیای داناغاز بە هۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز روویداوە و بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانین بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەین.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی داناغاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کێشەی کارەبا تاووتوێدەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی کەمبوونەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share