كاتی دەستپێكردنەوەی عومرە راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا گەشتی عومرە دەستپێبكاتەوە و دەشڵێت، “نرخەكانیان بەپێی جۆری ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەکرێن دەگۆڕدرێت”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 30 ئەم مانگە دوایین كاروانی حاجییان دەگەنەوە هەرێمی كوردستان و دەبێت تەواوی حاجییان لە سعودیە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دوای ئەوە گەشتی عومرە بەردەوام دەبێت و چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا گەشتی عومرە دەستپێبكاتەوە.

راشیگەیاند، “دیاریكردنی نرخەكانیان بەپێی جۆری ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشدەكرێت دەگۆڕدرێت و هەر هاوڵاتییەك گلەیی لە كۆمپانیاكان هەبووە سكاڵا تۆماربكات لێپێچینەوە لە كۆمپانیاكە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

لە قەزای رەواندز ئاگرێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share