هەولێر.. ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

لە کۆگایەکی کەلوپەلی منداڵان لە شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆگایەکی تایبەت بە کەلوپەلی منداڵان لە شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.

هەر ئەمڕۆ بەھۆی سووتانی پووش و پەڵاش مەترسی لەسەر سووتانی تانكییەكی غازی LPG لە شاری هەولێر ھەبوو ، پاش ئاگاداركردنەوەیان تیمی بنكەی بەرگریی شارستانیی عەنكاوا گەیشتنە شوێنی مەبەست و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ.كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share