قوباد تاڵەبانی: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن.

کۆبوونەوەکە، دوای درێژكردنەوەی ماوەی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دێت و، یەکێک لە بوارەکانی کارکردنیشیان هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

جێگری سەرۆک وەزیران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هیوای خواست رۆڵی گرنگ ببینن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێک کە ئەنجامەکەی جێی متمانەی هاوڵاتییانی هەرێم بێت.

قوباد تاڵەبانی، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە دواخستنی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند، هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، بە تایبەتیش کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی کردوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

بابەتی پێشتر

زیاد جەبار: یەکێتی چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنە

بابەتی دواتر

حەیدەر عەبادی: ئەگەری كودەتای سەربازی لە عێراق هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share