زیاد جەبار: یەکێتی چاوەڕوانی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنە

بەرپرسێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکێتی چاوەڕوانی دیارییکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

زیاد جەبار، ئەندامی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دواکەوتنی هەڵبژاردن بۆشاییەکى دەستوورى و یاسایى لە هەرێمى کوردستان دروستکردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دواکەوتنى زیاترى هەڵبژاردن قەوارەى هەرێمى کوردستان لاوازدەکات، پێویستە بەزووترین کات وادەى هەڵبژاردن دیاریبکرێت و یەکێتی چاوەڕێى دیاریکردنى ئەو وادەیە دەکات.

زیاد جەبار، دەڵێت، یەکێتی هەمیشە وتویەتی پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، مەبەستمانە بەزووترین کات ئەنجامبدرێت، حکومەتێکى نوێ پێکبهێندرێت و دامەزراوەکان کارابکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share