وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک بەتایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.