کەسێک لە هەولێر لە کاتی کارکردن بەهۆی رووداوێکەوە گیان لەدەستدەدات

فایەق ئەمجەد هەرکی، گەنجێکی خەڵکی سۆران بوو لە هەولێر لە کارگەیەکی شیش کاریدەکرد، بەڵام شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی نەخوازراوەوە گیانی لەدەستدا.

ئەم گەنجە لە کاتی کارکردندا شیش دەچێت بە گورچیلەیدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە هاوڕێیەکییەوە دەستی کەوتووە، ناوبراو سەرەڕای کارکەکەی، سەرقاڵی ئامادەکاریی بووە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بڕیار بووە لە کۆتایی هەفتەدا پڕۆسەی مارەبڕین ئەنجام بدات، بەڵام مەرگ رێگەی پێنەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری سلێمانی بەردەوامە”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share