شەوی ڕابردوو هێزێکی زێرەڤانی هەڕەشەی ئازاردان و گرتنیان لە تیمێکی ئێستا کرد

دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش، تیمێکی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ ڕوماڵی هێنانەوەی تەرمی شەهیدەکان گەیشتە بەردەم فریاکەوتنی هەولێر، بەڵام لەلایەن هێزێکی زێرەڤانییەوە قسەی نەشیاو بەرامبەر بە تیمەکە کرا و هەڕەشەی گرتن و ئازاردانیان لێکردن.

دیار حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر لەگەڵ کامێرەمانەکەی هەنگاو غەفور لەلایەن هێزەکەی زێرەڤانییەوە ڕێگریان لێکرا، لەگەڵ ئەوەش دەستبەسەر موبایلەکانیاندا گیرا و پشکنین بۆ موبایلەکانیان کراوە، بەبێ گوێدانە هیچ تایبەتمەندییەکی کەسی.

دیار حوسێن لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “وەک تیمی تۆڕی میدیای ئێستا دەستمان بەڕووماڵکردن کرد و سەرەتا لە بەردەم ئیمێر جنسی شاری ھەولێر بووین دوای کاتژمێر 3:00 چوینە بەردەم پزیشکی دادی لەھەولێر سەرەتا ھیچ کێشەیەک نەبوو، دواتر کەسێک ھات لە ھێزە ئەمنیەکان و بەقسەی ناخۆش و خۆ توڕەکردن مۆبایلەکانی من و ھاوکارم ھەنگاوی وەرگرت بەبیانوی وێنەگرتن و ئێمەش بۆ ئەوەی دەنگەدەنگ دروست نەکەین پێماندا، ویستم بۆی ڕوون بکەمەوە کە من ھیچ گرتەیەکم تۆمار نەکردوە بێی ئەوەی ھیچ بڵێم وتی (تۆ قسە نەکەی شەڕەفت… ) و بە شەق دەتبەمە دەرەوە.

دیار حوسێن ئاماژە بەوەشدەکات، ئێمەیان بردە دەرەوەی پزیشکی دادی و چووینە پرسگە لەوێ بانگیان کردم بۆچی بەم کاتە لەوێین، مامەڵەیەکیان لەگەڵ کردین وەک ئەوەی ئێمە دووژمنیان بین یەک کاتژمێر ئێمەیان لە سەرما ھێشتەوە و دواتر بانگیان کردین لێکۆڵینەیان لەگەڵ کردین و قوفڵی مۆبایلەکانیان پێکردینەوە بەبێ ڕەچاوکردنی ژیانی تایبەتی ئێمە .

پەیامنێرەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا دەشڵێت “بەداخەوە ئەومامەڵەی لەگەڵ ئێمە کرا لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئەو شوێنە و لەگەڵ دووژمن ناکرێت بیانوی جیاوزیان دۆزیەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تاوانبارکردنی ئێمە و لەکۆتایدا دوای کاتژمێرێک و بەرێکردنی تەرمەکان توانیمان مۆبایلەکان وەربگرینەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: هەفتەی ئایندە باران دەبارێت

بابەتی دواتر

ئایا ئەوانەی پێشتر تووشی کۆرۆنا بوون بەرگرییان دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share