هەولێر.. تیژڕەویی قوربانی و زیانی گەورەی لێكەوتەوە

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی هەولێر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر شۆفێرێك گیانی لەدەستدا، وتەبێژی هاتوچۆ دەڵێت، زیانێكی زۆری ماددیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێك و ڕێگاوبانەكان كەوت.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:50 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک لاندکرۆزێکی تایبەت لەپاش ئەوەی بەخێراییەکی زۆر لە ئۆڤەرپاسێكدا هاتە خوارەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەسەر ناوبڕی شەقام کەوت و چوە دیوەکەی دیكەی شەقام، لەوێ خۆی کێشا بە دوو ئوتومبێلی تایبەت، ئینجا وەستا.

لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو، وەك ئەوەی فازڵ حاجی ئاماژەی پێدا و وتی، “جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكان و ڕێگاوبانەكان كەوت”.

وتەبێژی هاتوچۆ ئەوەشی وت، خێرایی ڕێگاپێدراو لەو شوێنە 60 کم لەکاتژمێرێکدایە، بەڵام واقیعی وێنەکان و تێکشکانەکە پێمان دەڵێت خێراییەکە زۆر لەوە زیاتر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share