بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دوكان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و رۆژانی دوای جەژن زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگای دوكان كردووە.
ڕێژین رووف بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دوكان راگەیاند، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و رۆژانی دوای جەژن ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری قەزای دوكانیان كردووە لەوانە لە سەیرانگای دوكان، چەمی رێزان، زیوە و تابین چەندین شوێنی دیكەی سنووری قەزاكە كردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە 100هەزار گەشتیار روویان لە سنوورەكە كردووە.