سعودیە ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی حاجییانی راگەیاند

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

تەندروستیی سعودیە، رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان گەیشتە هەزار و 301 حاجی”.

فەهد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گەیشتووەتە هەزار و 301 کەس، 83%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەو کەسانە بوون کە مۆڵەتی حەجیان پێنەدراوە، مەودای دووریان لەژێر تیشکی خۆردا بڕیوە، بەبێ پەناگە و پشوودان و لەنێویاندا ژمارەیەک بەساڵاچوو هەبوون کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووە”.

وەزیری تەندروستیی سعودیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناسنامەیان پێنەبووە، ئەوەش پێویستی بە کاتی زیاتر  هەبووە بۆ ناسینەوەیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 140 هەزار خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە حاجییان کراوە و تا ئێستاش 95 نەخۆش ماون کە چارەسەر و  خزمەتگوزاریی تەندروستی وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆمپانیای ئەپڵ: جگە لە ئەمریکا نابێت بەرهەمەکانتان لە هیچ وڵاتێکی دیکە دروستبکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ پابەندنەبێت بە دروستکردنی بەرهەمەکانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی، باجی گومرگی لەسەر…
Total
0
Share