مەزڵوم عەبدی وادەی بەستنی کۆنفرانسی “یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا”ی راگەیاند

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، 26 ی ئەم مانگە “کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا” دەبەستن.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە لە رێکەوتنی 26 ی نیسان کۆنفرانسی “یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا” دەبەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنفرانسەکە پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا، هیوادارین سەرجەم لایەنەکان بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان هەڵبستن.

پێشتر مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکردبوو، کۆنفرانسەکە بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی سیاسیی هاوبەشە لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان و پێکهێنانی وەفدێکی هاوبەشە کە نوێنەرایەتیی سنوورەکەیان لە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکات.

بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا 300 کەس بەشداربن، کە زۆرینەیان نوێنەرایەتیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کۆتایی هەفتە ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە کۆتاییدێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەریی…
Total
0
Share