جێگری بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ رایدەگەیەنێت، خواست لەسەر گیزەری غاز زیادیکردووە.
شێرکۆ عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێستا کارەبا لە هەرێمی کوردستان بووەتە 24 کاتژمێری، لەلایەن هاوڵاتییانەوە خواست لەسەر گیزەری غاز زیادیکردووە.
وتیشی، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە پێناسی گومرگییدا، نرخی گیزەری غاز کەمبکرێتەوە، تاوەکو نەبێتە بارگرانی بۆ سەر هاوڵاتییان و هەمووان بتوانن بەدەستبخەن.