زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی گەرمیانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و رۆژانی دوای جەژن زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و ڕۆژانی دوای جەژن گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەیان كردووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی دهۆک: بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 12 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بابەتی دواتر

یەكەم كاروانی حاجییان بە رێگای وشكانی گەیشتنەوە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share