تەندروستیی دهۆک: بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 12 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

تەندروستیی دهۆک، رایدەگەیەنێت، “بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 12 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە”.

مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژانی جەژنی قورباندا 12 هەزار و 156 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لەو ماوەیەدا 652 نەخۆش لە نەخۆشخانە داخڵکراون و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک، لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە دهۆک 178 منداڵ لەدایکبوون لەو ژمارەیەش 91 منداڵیان کچ و 87یان کوڕ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share