لەبارەی کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، کاتێک ماتۆڕسکیلێک سەرپێچی هاتوچۆ دەکات کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دیاریدەکات و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نزیکین سزانادرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک لەناو شوفێران هەیە کە زۆرجار لە شەقامەکاندا کاتێک ماتۆڕسکیلێک بە خێرایی بە تەنیشتیاندا تێپەڕدەبێت و کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی وێنەی دەگرێت و فلاش لێدەدات، شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی نزیکن لە ماتۆرسکیلەکە وا دەزانن سەرپێچیەکە بۆ ئەوانیش هەژمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو حاڵەتانەدا کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی چوار ۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە خێرایی رێگەپێدراو دەڕۆن هیچ سزایەک نادرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەی هاوکاری مانگی پێنجی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دواناكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share