كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی فێڵكردن هێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی بە فێڵ لێسەندراوە و فرۆشراوەتەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار دۆزرایەوە و دەستگیركرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەدا.

تۆمەتبار (ع.ت.ع. لەدایكبووی 1989) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
Total
0
Share