لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئاگر کەوتەوە

دیمەنی یەكێك لە رووداوەكان

لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش رایگەیاند، ئاگرەکە لەلایەن جوتیارانەوە کراوەتەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا چەند جارێک لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی کەوتووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراوە دووبارە دەستیپێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لەلایەن جوتیارانی سنوورەکەوە کراوەتەوە بە مەبەستی سووتاندنی پووش و پاوانی زەوییەکانیان.

بابەتی پێشتر

بۆ ماوەی حەوت رۆژ رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دابیندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share