پەروەردەی هەرێم لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024/ 2025 بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێكی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندنی 2024/ 2025 دەركرد.

بەپێی بڕیارەكان كە بە نووسراوی ژمارە (186) لە (2024/6/10) دەرچووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە 24 تا 29ی ئاب خوێندكاران بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن.

لە بڕیارێكی دیكەشدا هاتووە، لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت.

دەشڵێت، رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلول رۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن.

لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن.

 

بابەتی پێشتر

دایکی یاریزانی بەناوبانگی بەڕازیلی پێلێ لە تەمەنی 101 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

لیژنەی ئەمنیی پەرلەمانی عێراق: سەربازگەکانی سوپا پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share